Zana Natık Kerem
25 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٦ پلە بەپێوەری رێختەر رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی ھەژاندووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە روانگەی بوومەلەرزەزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣،٦ پلە بەپێوەری رێختەر لە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پێنجوێن رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و دەورووبەری ھەستیان بە بوومەلەرزەکە کردەووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە نەخراوەتەڕوو، لەوەی ئایە بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددەی ھەبووە یان نا.