بەپێی سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، ئەگەر رووسیا بژاردەی سەربازیی بەرامبەر ئۆکراینا بگرێتەبەر ئەم کارە لە مانگی شوباتدا دەکات. کاتێک بیندرا رووسیا بۆ ناو باشووری ئۆسیتا لە دژی جۆرجیا ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٠٨ی پەکین و کەوتنە جموجۆڵی جوداخوازانی رووسیا لە دۆنباس و لکاندنی کریمیا بە رووسیاوە ئۆڵۆمپیادی زستانەی سۆچی لە ٢٠١٤ بەکار ھێنا، پێدەچێت ئەو چاوەڕوانییە لە جێی خۆیدا بێت، چونکە ئێستا کاتی بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی زستانەی پەکینە.
ھێندەی ئەوەی بووەتە جێی تامەزرۆیی کە داخۆ ئەمریکا چی بەرامبەر رووسیا دەکات و خۆی بۆچی ئامادە کردووە، پرسیار لە نیازی ئەندامانی ناتۆش دەکرێت لە ئەورووپا. ئێستا ئەوەی لە بەرەی رۆژئاوا بەرامبەر رووسیا دەبیندرێت بەم جۆرەیە: پۆلیسی باش فەڕەنسا، پۆلیسی دوودڵ ئەڵمانیا، پۆلیسی خراپ ئەمریکا و پۆلیسی خراپتریش بەریتانیایە. ئەمریکا و ناتۆ بە رەھایی توخمە سەرەکییەکانی دڵنیاییدانی ئەمنی رووسیایان رەت کردەوە کە لە ١٤ی کانوونی یەکەم پێشکەشی کردبوو. رووسیا کە داواکارییەکانی رەت کرایەوە بۆ دڵنیایی ئەمنی لەلایەن ناتۆوە بۆ ئەوەی ھێزەکانی ناتۆ ئۆکراینا و جۆرجیا نەکاتە ھاوپەیمانی ناتۆ و بەرەو رۆژھەڵات زیاتر نێیە و ھێزەکانیشی لە بولگاریا و رۆمانیا بکێشێتەوە، ئەویش ھەنگاوی پاشەکشەی نەناوە. وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا بە گوتنی "ماوەیەکە ئەمریکا و رۆژئاوا سەنتەری جیھان نین و جارێکی دیکە جیھان نابێتەوە تاک جەمسەری. ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان ھەڵوێستی خۆیان ھەیە لە دژی یارییە جیۆپۆلەتیکەکان لەسەر بنەمای قازانجی رووت و ئایدۆلۆجیا"، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە کریمیا پاشەکشێ ناکەن. ئەوەی بووەتە ھۆی نیگەرانی ئەمریکا و ئەورووپا ئەو وڵاتە ھاوپەیمانانەی پشتیوانی لە پێداگیری رووسیا دەکەن، جێگیرکردنی ١٣٠ ھەزار سەربازی رووسی نییە لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا، بەڵکو ئەوان زیاتر نیگەرانن لەوەی لە بەرەی رۆژئاوا لەنێو خۆیاندا ھاوپەیمانێک لەگەڵ رووسیا رێک بکەوێت.
- "هەمیشە لە رۆژئاوا کەسێک دەدۆزنەوە کە ئەوەی داوای دەکەن، پێتان ببەخشێت"
ئاندرێی گرۆمیکۆ کە لەنێوان ساڵانی ١٩٥٧-١٩٨٥، پۆستی وەزیری دەرەوەی یەكێتیی سۆڤیەتی هەبووە و دواتریش تا ساڵی ١٩٨٨ سەرۆکی لیژنەی جێبەجێکردنی هەمیشەیی یەکێتیی سۆڤییەت بووە، دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژئاوا ئەزموونێکی تایبەتی هەیە و ئەگەر متمانە بە ئەزموونەکەی بکرێت ئەوا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی مافی خۆیانە کە نیگەران بن.
ئاندرێی گرۆمیکۆ لە بارەی مامەڵەکردنی لەگەڵ رۆژئاوا، دەیگوت "لە دانوستان لەگەڵ رۆژئاوا سێ یاسای سەرەکی هەن. پێش هەموو شتێک پێویستە داوای زۆرترین شت بکەین. لە کاتێکیشدا داوای شتێک دەکەن تکا مەکەن بۆی بەڵکو بە شێوازێکی رەق داوای بکەن. ئەگەر نەگەیشتنە ئەنجام ئەوکات بچنە قۆناغی دووەمەوە و بەتوندی لایەنی بەرامبەر ئاگادار بکەنەوە. لە قۆناغی سێیەمدا سازش لەسەر هیچ شتێک مەکەن و هیچ بوارێکیش بە لایەنی بەرامبەر مەدەن، چونکە هەمیشە لە رۆژئاوا کەسێک دەدۆزنەوە کە ئەوەی داوای دەکەن، پێتان ببەخشێت. رەنگە ئەوەی بەدەستی دەهێنن نیوەی داواکارییەکەتان بێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەر شتێک بەدەستدەهێنن کە پێشتر نەتان بووە".
- درزەکانی ناو ناتۆ
ئەگەر ئاندرێی گرۆمیکۆ لەسەر حەق بێت، ئەوا کۆتایی قەیرانی ئۆکراینا دەبێتە رۆژی تاقیکردنەوەی ناتۆ. ئەوی لە ئەورووپا چ وڵاتێک دەتوانێت داواکارییەکانی رووسیا بەجێبگەیەنێت؟ لەگەڵ بەرەوپێشچوونی قەیرانی ئۆکراینا، وڵاتانی ناتۆ لە ئەورووپا بەسەر چوار گرووپدا دابەش بوون:
گرووپی یەکەم: وڵاتانی باڵتیک و وڵاتانی پەیمانی وارشۆی کۆن کە بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانی مێژوو دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت رووسیا لە خۆیان دوور بخەنەوە. لە هەندێک کاتیشدا بەرژەوەندییە گرنگەکانی خۆیان لەگەڵ ئەمریکا دەبیننەوە نەک لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا.
گرووپی دووەم: وڵاتانی سکاندیناڤیان کە لەژێر رۆشنایی مێژوودا دژبە خواستی رووسیا بۆ تەشەنەکردن ئامادەن هەمیشە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ناتۆ، بەهێزتر بکەن.
گرووپی سێیەم: وڵاتانی باشووری ئەورووپان کە لە کاتی قەیرانی ئابووریی جیهانییدا بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ ئەڵمانیا ناکۆکە و بەرامبەر هەژموونی بەرلین هەستیارن، ئەمانە گرنگی لەپێشینە دەدەن بە هەماهەنگییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ناتۆ و ئەمریکا.
گرووپی چوارەم: فەڕەنسا و ئەڵمانیان کە پێیانوایە ئەمریکا و بەریتانیا، قەیرانی ئۆکراینا وەک هەلێک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر ئەورووپادا دەبینێت. ئەڵمانیا و فەڕەنسا ئایندەی خۆیان لە ناوچەکانی نێوان ئاسیا و ئەورووپادا دەبیننەوە نەک لە ناوچەکانی سەر زەریای ئەتڵەسی، هەربۆیە هەماهەنگیکردن لەگەڵ چین و رووسیا وەک کاری لەپێشینە دەبینن.
- مانۆڕە دیپلۆماسییەکانی ئەڵمانیا
دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی دیالۆگی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە "فۆڕماتی نۆرماندی" لە مانگی کانوونی دووەمدا، وەک پێشهاتێک تۆمار کرا کە بە ئەگەری زۆرەوە لە بەرەی ئەنگلۆ-ساکسۆن بە گومانەوە لێی دەڕوانرا. نوێنەرانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئۆکراینا و رووسیا لە هەفتەی دووەمی شوباتدا، کۆبوونەوەکانی داهاتوویان لە بەرلین ئەنجام دەدەن.
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆلتز کە لە کانوونی دووەمدا داواکاری سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی بۆ گفتوگۆکردنی قەیرانی ئۆکراینا رەت کردەوە، هاوتەریب لەگەڵ ئەو دیالۆگەی بە پشتیوانی رووسیا و فەڕەنسا دەستی پێ کردووە، شۆلتز لە حەوتی شوباتدا، سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. ئەڵمانیا پێداگرە لەسەر گوشار خستنەسەر رووسیا لە رێگەی سزای ئابووریی بەهێزەوە، لەلایەک بە هۆکاری بیرۆکراتی رووسیای راگرتووە لەبارەی جێبەجێکردنی هێڵی بۆری غازی سروشتیی تەوژمی باکوور ٢ کە سەرەرای دژایەتی ئەمریکا تەواوبووە.
ئەڵمانیا کە هەردوو لایەکەی راگرتووە، هەوڵەکەی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسی لەسەر فەرماندەیەکی هێزەکانی دەریایی وڵاتەکەی کەوت. فەرماندەی هێزەکانی دەریایی ئەڵمانیا، كای ئاشم شونباخ لە ٢١ی کانووندی دووەمدا، بەهۆی لێدوانەکانی سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراینا لە میانی سەردانێکیدا بۆ هیندستان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. لێدوانەکانی دەتوانرێت لەوەدا کورت بکرێتەوە ''پێویستە ئەو رێزەی شایستەیەتی لە پوتین بگیرێت، ناکرێت کریمیا لە رووسیا وەرگیرێتەوە، پێویست بە رووسیا دەبێت بۆ وەستانەوە دژبە چین''، هەرچەندە بەرلین رایبگەیەنێت کە ئەوە رەنگدانەوەی بوچوونی فەرمی حکوومەت نییە و شونباخ لەکار دوور بخاتەوە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەرفەتی ئەوەی هەبوو ئاگاداری ئەو بیرۆکانە بێت کە نەتوانراوە لەناو میکانیزمی دەوڵەتی ئەڵمانیادا قسەی لەسەر بکرێت. بەریتانیا هەروەها وڵاتانی پەیمانی وارشۆی پێشوو نایانەوێت ئەزموونێکی هاوشێوەی چارەنووسی "رێککەوتننامەی لۆکارنۆ" دووبارە ببێتەوە کە نزیکەی سەدەیەک لەمەوبەر روویدا.
- چی بهسهر رێككهوتننامهی لۆكارنۆ هاتبوو؟
لهدوای جهنگی جیهانیی یهكهم، هێزهكانی خۆرئاوای ئهورووپا گهیشتنه ئهو باوهڕهی ئهو شیرازهیهی له ئهورووپا درووستبووه، ناتوانێت درێژهی ههبێت و پێویسته سهرلهنوێ ئهڵمانیا بخرێتهوه نێو سیستمی نێودهوڵهتیی له ساڵی ١٩٢٥دا له شاری لۆكارنۆ باشووری سویسرا دانوستانیان لهسهر رێككهوتنێك كرد كه دواتر له لهندهن واژوویان كرد و خستیانه بواری جێبەجێكردنهوه. له رێگهی ئهو رێككهوتننامهیهوه كه ههریهك له فهڕهنسا، بهریتانیا، بهلجیكا، ئیتاڵیا و ئهڵمانیا بهشدارییان تیادا كرد و واژوو كرا، سنوورهكانی خۆرئاوای ئهڵمانیا دیاریی دهكرێن و داگیركردنی هەرێمی راین كه خاكی ئهڵمانیا بوو، به مهرجی ئهوهی جارێكی دیكه پڕچهك نهكرێتهوه، كۆتایی دههات. ئهمه جگه لهوهی فهڕهنسا و بهلجیكا رێككهوتنی هاوپهیمانییان لهگهڵ ههریهك له چێكۆسلۆڤاكیا و پۆڵهندا كردبوو كه لهسهر سنوورهكانی خۆرههڵاتی ئهڵمانیان و جۆرێك له دڵنیاییان دژبە ئهڵمانیا دابوویه ئهوان.
به بڕوای ژمارهیهك له مێژوونووسان، رهههندێكی رێككهوتننامهی لۆكارنۆ بریتییه له دابڕینی یهكێتیی سۆڤێت له كیشوهری ئهورووپا. ئهوهی كه یهكهم گورزی له رێگهی ئهم رێككهوتننامهیهوه وهشاند، فهڕهنسا بوو. ئهوهی كه له ساڵی ١٩٣٥دا فهڕهنسا رێككهوتننامهی دۆستایهتی لهگهڵ یهكێتیی سۆڤێت واژوو كرد، وای له سهركردهی ئهڵمانیا، هیتلهر کرد ئهمه بكاته هۆی لهناوچوونی رێككهوتننامهی لۆكارنۆ و سوپای خۆی بنێرێته ناو هەرێمی راین كه دهكهوێته سهر سنووركانی ههریهك له فهڕهنسا، بهلجیكا، هۆڵهندا و پێویست بوو له چهك داماڵراو بێت. چێكۆسلۆڤاكیا كه بێبهش بوو له گرهنتی و دڵنیاییهكانی بهلجیكا و فهڕهنسا له ئاداری ساڵی ١٩٣٩دا، بووه یهكهم قوربانیی دهستی ئهڵمانیای نازی و لكێنرا بهو وڵاتهوه.
ئهمجاره ئهڵمانیا له ٢٣ی ئابی ١٩٣٩دا، رێككهوتنی هاوپهیمانیی لهگهڵ یهكێتیی سۆڤێت واژوو كرد. له یەکی ئهیلوولی ١٩٣٩دا كه رۆژی دهست پێ كردنی جهنگی جیهانیی دووهمه، هاوكات دهستپێكی دابهشكردنی پۆڵهندایه لهنێوان یهكێتیی سۆڤێت و ئهڵمانیای نازیدا، دوای ئهوهی كه ههریهك له فهڕهنسا و بهلجیكا دهستبهرداری بووبوون و جێیان هێشتبوو. له نیسانی ساڵی ١٩٤دا، ههریهك له وڵاتانی سکاندیناڤیا؛ نهرویج و دانمارك، بهرهوڕووی داگیركاریی ئهڵمانیای نازی دهبوونهوه. ئهوهی كه بهسهر رێككهوتننامهی لۆكارنۆی ١٩٢٥دا هات، هۆكاری ئهوهش له خۆدهگرێت كه بۆچی ئهمڕۆ له قهیرانی ئۆكراینادا، وڵاتانی ئهورووپای خۆرههڵات، باڵتیك و وڵاتانی سکاندیناڤیا، خۆیان به دوور دهگرن له ئهڵمانیا و سیاسهتێك پهیڕهو دهكهن كه دژبە رووسیایه و پشتیوانیی رهها له سێیینهی ناتۆ-ئهمریكا-بهریتانیا دهكات.
- ئایا بەڕاستی ئامانجەکانی ئەڵمانیا و ئەمریکا بوونیان ھەیە؟
ئەگەر لە رووانگەی ئەو پێشھاتانەی کە لە جەنگی ساردی یەکەمەوە بۆ ئەمڕۆ روویانداوە، تەماشای قەیرانی ئۆکراینا بکەین، ئەوە دەتوانین بڵێین کێشمەکێشی نێوان ئەڵمانیا و ئەمریکا، بەھۆی ئامانجەوە سەری ھەڵ نەداوە، بەڵکو بەھۆی جیاوازی رێگاوە بووە. لە کاتێکدا ئەمریکا، لەگەڵ ئیدارەی بایدن-ەوە گەڕاوەتەوە سەر کورسی رابەرایەتیکردنی سیاسەتی نێودەوڵەتیی لە یەک کاتدا لەگەڵ بەکارھێنانی مێتۆدەکانی بەرپەرچدانەوەی سەربازیی و دیپلۆماسیی زۆرەملێدایە. لە بەرامبەردا ئەڵمانیا، دەیەوێت لە رێگەی ھێزی ئابوورییەوە سیاسەتی دابەشکراو بەسەر کاتی جیاوازدا بگاتە ئامانجەکانی.
ئەڵمانیا، کە لەژێر ناوی "یەکگرتنەوە" توانی لە رێگەی ئەو ھاوکارییانەی پێشکەشی یەکێتیی سۆڤێتی کرد رۆژھەڵاتی ئەڵمانیا وەربگرێتەوە، توانی پێش ھەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی یوگۆسلاڤیا لە رێگەی پاڵپشتیکردنی سەربەخۆیی کرواتیا و سلۆڤینییەکان، ھەژموونی خۆی بە ئاراستەی بەڵقاندا فراوان بکات. لەگەڵ دابەشبوونی چیکوسلۆڤاکیا لە ساڵی ١٩٩٣، سەرمایەداریی ئەڵمانیا دەستی بەسەر کۆماری چیک-دا گرت. لە ساڵی ١٩٩٥، ھاوکاریی نەمسای کرد ببێتە ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا و تۆزێکی تر بەرەوە ناوەڕاستی ئەورووپا رۆیی. ئەڵمانیا کە ھەوڵی فراوانکردنی ھەژموونی دەدات بە ئاراستەی پۆڵەندا-ئۆکراینا گەورەترین بەربەرست لە پێشی روودانی پێکدادانێکی قورسە لە ناوچەکە.
- رۆژێکە کە دۆست و دوژمنت بۆ دەردەکەوێت
تاقیکردنەوەی متمانەی نێوان ئەمریکا و ھاوپەیمانە ئەورووپییەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا تەنھا لەسەر قەیرانی ئۆکراینا رانەوستێت. لە لووتکەی ناتۆ کە لە ھاویندا لە مەدرید ئەنجامدەدرێت، ھەڵوێستی وڵاتان لە بەرامبەر سیاسەتە نوێکانی پەیمانەکە کە ئەگەری ھەیە چین-یش بگرێتەوە، یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ توانا کرداری و بژاردەکانی واشنتۆن. سیاسەتی راکێشانی هێڵی ئاسنینی"بەرلین-گەرووەکان-بەغدا"ی قەیسەری ئەڵمانیا، ویلیامی دووەم (١٨٨٨-١٩١٨) لە پێش جەنگی جیھانیی یەکەم کە بە سیاسەتی "3B " ناسرابوو، لەگەڵ ھەلومەرجەکانی جەنگی ساردی یەکەمدا، راوێژکاری ئەڵمانیا، ڤیڵی براندت (١٩٦٩-١٩٧٤) کە ئامانجی ئاساییکردنەوە بوو لەگەڵ یەکێتیی سۆڤێت بۆ "ئۆستۆپۆلیتیک" سیاسەتی رۆژھەڵاتی گۆڕیبوو. ئەوی دەبینرێت ئەوەیە کە ئەڵمانیای ئەمڕۆ، وازی لە کاروانی بەرەو رۆژھەڵات نەھێناوە. بەرلین کە چاوی لە دوورترە، ئامانجی ئەوەیە لەسەر رووسیاوە بگاتە سەرچاوەی وزە و بازاڕی کۆماری چین. رەنگە ساڵی ٢٠٢٢، تەنھا نەبێتە ساڵی پێگەیشتنی ئەمریکا لە جەنگی ساردی دووەم لە بەرامبەر چین و رووسیا، بەڵکو رەنگە بەھۆی ئەو جیابوونەوەی کە لەناو ناتۆدا روودەدات ھاوپەیمانێتی نوێی ھەرێمیی وەکو (AUKUS - رێککەوتننامەی سێقۆڵی بەریتانیا- ئوسترالیا- ئەمریکا)ی لێبکەوێتەوە.
رۆژنامەنووس محەمەد ئاکنجی
news_share_descriptionsubscription_contact



