تەمیزکردنەوەی بڕیاری دادگا لە بارەی تاوانبار راتكۆ ملادیچ
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی -له‌سه‌ر بڕیای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی- به په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ژماره ٧١٣ی ئه‌یلولی ١٩٩١ گه‌مارۆی چه‌كیان سه‌پاند و به‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی زۆر گرنگ ره‌خسێندرا بۆ ئه‌نجامده‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بۆسنا-هه‌رزه‌گۆڤینا.
Federation of Bosnia and Herzegovina
سڕبيا - AA
ئەمیر سولیاگیچ - ھێشتا بەتەواوەتی ئەو شوێنەم لە یاد ماوە کاتێک لە ساڵی ١٩٩٢، راتکۆ ملادیچ کرایە فەرماندەی سوپای سڕبییە بەرھەڵستکارەکانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا، ھێشتا ئەو دیمەنەم لە پێش چاوە کاتێک لە بەردەم رادیۆیەکدا کۆببوینەوە و گوێمان لە ھەواڵەکانی ئەو رۆژەی ئەنجوومەنی سڕبەکانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا لە بانجا لوکا دەگرت، کە چارەنووسی چەندین لەو پیاوانەی کە لە چواردەورم دانیشتبوون دەگۆڕى. ھێشتا ئەو ھەستە شوومەم لە بیرە کاتێک لە سەرووی گوندەکە و لەناو باخەکانی میوە لەسەر گردەکان خۆمان شاردبوویەوە و ئەوانەی لە ئێمە گەورەتربوون بە ترسەوە باسی ھەنگاوەکانی داھاتوویان دەکرد و ئەوەی بەسەریاندێت ئەگەر رای خۆیان بدرکێنن، بەڵام ئەو کەسانەی ئەوێ -ئەوانەی کە ھەموویان پیاو بوون- چیتر بە بیرم نایەنەوە، چونکە لە ژیاندا نەماون. رەنگە، من تاکە شایەتحاڵبم کە لە رووداوێکدا كە لە پەراوێزی مێژووشدا تۆمارنەکرابێت لە ژیاندا مابم.
دوای سێ ساڵ لە نزیکەوە راتکۆ ملادیچ-م ناسی. ئەم ناسینە لە دەرەوەی بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوندی پۆتۆچاری کە یەکەی ھۆلەندا (Dutchbat)ی سەربە ھێزی پاراستنی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینای سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNPROFOR) ئەنجامدرا. لەو کاتەدا دوو سەربازی چاو‌دێر کە یەکێکیان ھۆڵەندی و ئەوی ديان غانی بوو ھاوەڵییان دەکردم. بە پێچەوانەی بەرپەرسە باڵاکانی یەکەی ھۆڵەندا (Dutchbat) کە ئاسانکارییان دەكرد بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانەی کە سڕبییەکان لەگەڵ خۆیاندا ھێنابوویان بوو، ئەو دوو سەربازە چاودێرە بەڕوونی نیازی سەرەکی سڕبەکانیان دەبینی: یەک یەک ھەڵبژاردن و جیاکردنەوەی پیاوەکان و منداڵە کوڕەکان، دیپۆرتکردنی ژن منداڵەکان، قۆستنەوەی ھەل و کوشتنی پیاوەکان دەستدرێژی بۆسەر ژنەکان. بەپێچەوانەی ھەزاران کەسی ئەوێ، لەو چاوپێکەوتنە بە ساغ و سەلامەتی دەرچووم. ھۆکاری بە سەلامەت دەرچوونم لەوێ، بە رێژەیەکی گەورە دەگڕێتەوە بۆ ئەو "ناسنامە زەردە"ی کە درابوو بە وەڕگێڕ خۆجێییەکان و منیش لە ملم کردبوو و جێنەھێشتنم لەگەڵ ملادیچ و داردەستەکەی لەلایەن ئەو دوو سەربازە چاودێرەی کە لەگەڵم بوون.
----
رۆژی پێشتر، واته رۆژی ١١ی ته‌مووز كه شارۆچكه‌كه كه‌وته ده‌ست ملادیچ، من به نووسینه‌وه‌ی رووداوه‌كان له‌گه‌ڵ خاوه‌نكاره‌كانم كه له سرێبرێنیچا جێگیربوون كه ده‌كه‌وته شوێنێكی نزیكی شارۆچكه‌كه و سه‌ركه‌وتووبووم له‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ بنكه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌ربازه سربه‌كان ببم. ئه‌و كاره‌شی كه ئه‌و رۆژه كردم --كه هه‌موو ژیانم به ده‌وریدا ده‌سووڕێته‌وه-- به راستی بووه په‌راوێزێكی مێژوویی. له راپۆرتی "سرێبرێنیچا- دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی 'ئارام'ی داڕما و، پشت په‌رده، ئه‌نجامه‌كان و شیكردنه‌وه‌كان" كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی هۆڵه‌ندی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان له جه‌نگ، هۆڵۆكۆست و جینۆساید له ساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوكرابوویه‌وه و ملیۆنەها دۆلاری تێچووبوو، ئه‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه بێ بایه‌خه‌ی كه له‌گه‌ڵ مێژوودا به‌سه‌رمدا هات، به‌مشێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه:
"ئەمیر سولیاگیچ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چاودێره سه‌ربازییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پۆتۆكاری توانای ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كانی نێو شاره‌كه نه‌بوو، پێشنیازی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سرێبرێنیچا كرد. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه چاودێره‌كان ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان نییه بگه‌ڕێنه‌وه. دواتر داوای نه‌خشه‌یه‌ك و بێته‌لێكی كرد و گوتی كه به ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ربازه چاودێره‌كان پێیان وابوو ژیری له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆبه‌خش بوو، دڵخۆش بوون؛ به‌وشێوه‌یه‌ش ده‌یتوانی ئه‌وان له رووداوه‌كان ئاگادار بكاته‌وه. رائید دێ هان- هۆڵه‌ندی (كه سه‌رۆكی سێ چاو‌دێر بوو) پێشنیازی كرد نه‌خشه‌یه‌ك، بێته‌لێك و پیلی بارگاویكراوی بداتێ، ئه‌وه‌شی پێگوت كه به‌ته‌واوه‌تی به ته‌نها ده‌بێت و هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌ڵناگرن. به‌وشێوه‌یه‌ش ئه‌میر سولیاگیچ له بۆردوومانه‌كه ده‌ربازی بوو، له ده‌شت رووباره‌وه گه‌ڕایه‌وه سرێبرێنیچا. ئه‌و ئێواره‌یه تا كاتژمێر ١٩:٠٠ له باڵه‌خانه‌ی پۆسته‌وه، له كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) و له رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور و نه‌خۆشخانه‌وه به‌رده‌وام بوو له گه‌یاندنی رووداوه‌كان".
له راستیدا شتێكی ئه‌وتۆشم ئه‌نجام نه‌دابوو. دیسانیش به درێژایی ته‌مه‌نم هه‌رگیز ناتوانم كارێكی له‌مه گرنگتر ئه‌نجام بده‌م.
چاوپۆشینی سه‌ربازانی هۆڵه‌ندا له سربرێنیتچا، ته‌واوی جیهان له‌م خاڵه‌دا زیاتر له سێ ساڵ بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینایان په‌راوێز خست. له كاتێكدا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی -له‌سه‌ر بڕیای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی- به په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ژماره ٧١٣ی ئه‌یلولی ١٩٩١ گه‌مارۆی چه‌كیان سه‌پاند و به‌مه‌یش ده‌رفه‌تێكی زۆر گرنگ ره‌خسێندرا بۆ ئه‌نجامده‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی بۆسنا-هه‌رزه‌گۆڤینا. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌تا دانی به بۆسنا-هه‌رزه‌گۆڤینادا نا، دواتر له رێگای مادده‌ی ٥١ی رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مافی به‌رگریی ره‌وای له‌ده‌ست ده‌رهێنان، به‌مه‌یش زه‌مینه‌سازی بۆ توندوتیژییه‌كان خۆش كرا و به‌م جۆره دوژمنایه‌تییه‌كه تا ده‌هات قوڵتر ده‌بۆوه. به‌م جۆره به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه كاره دڕندانه‌ییه‌كانی راتكۆ ملادیچ له كنین'ه‌وه بۆ شیبه‌نك، له كرواتیاوه بۆ سارایێڤۆ. له سربرێنیتچاوه بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ئاسانكارییان بۆ كرا.
له ماوه‌ی كه‌متر لە دوو ساڵدا، هه‌مان دامه‌زراوه بۆ رزگاركردنی متمانه‌ی خۆی دادگایه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دروست كرد بۆ تاوتوێكردنی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به كاره دڕندانه‌ییه‌كانی یوگۆسلافیای پێشوو -له كاتێكدا هه‌ر خۆی پێشتر بۆ كۆمه‌ڵكوژی وه‌ك بنه‌ما باڵاده‌ستی چه‌كداری بۆ به‌رگری له‌خۆنه‌كردن هێنابووه ئارا-. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ره‌رای ئه‌و رووداوانه و كه‌وتنی سربرێنیتچا ره‌تی كرده‌وه ئه‌و گه‌مارۆدانه هه‌ڵبگرێت.
راتكۆ ملادیچ گرنگترین قۆناغه‌كانی ژیانی به ستاندن له خه‌ڵك به‌سه‌ر برد، به ستاندنی كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانی كه‌سانێك، به‌ڵام به رۆیشتنی ملادیچ گرنگترین "به‌رهه‌می" ژیانی خۆی له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی راست ده‌مێنێته‌وه و تاكوو باجی پێ نه‌درێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له ژه‌هراویكردنی داهاتوو.
[د. ئەمیر سولیاگیچ. به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌ی مۆنیۆمێنتی كۆمه‌ڵكوژی سربرێنیتسایه. د. ئەمیر سولیاگیچ كه مامۆستایه له به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی سارایێۆڤی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌ی پار تایم، هه‌روه‌ها خاوه‌نی دوو كتێبیشه به ناوه‌كانی Ethnic Cleansing: وPolitics, Policy, Violence - Serb Ethnic Cleansing Campaign in former ]Postcards from the Grave Yugoslavia
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن