Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
کەرکووک - AA
لە ئاکامی پەلاماری چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ گوندێکی تورکماننشین لە باشووری پارێزگای کەرکووک چوار لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
ئەفسەر لە پۆلیسی کەرکووک، نەقیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری هێزێکی ئەمنییان دا لە گوندی بەشیر باشووری پارێزگای کەرکووک کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی تورکمانە".
حامد عوبێدی گوتیشی: "رووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوان هەردوولا روویدا و نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.