Selen Temizer,Rewa Mahmut Hasan
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
سۆچی-AA
ئەندامانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە لە شاری سۆچی رووسیا بەرێوەدەچێت، چوونە هۆڵی کۆبوونەوەکان جگە لە ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن. لە ئێستادا جموجۆڵی دیپلۆماسی نێوان وڵاتانی رێکخەری کۆبوونەوەکە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەکە بەردەوامی هەیە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکانەوە دەستکەوتوون، تورکیا و رووسیا لەسەر ئاستی وەزیران کۆبوونەوەکانیان بەردەوامی هەیە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەل هاوتا رووسیەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ ئەمڕۆ بۆ دووەمین جار پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.