Yunus Kaymaz,Rewa Mahmut Hasan
03 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
تێنسزانی ئیسپانی، رافائیل نادال خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی خولی ماستەرسی پاریس.
نادالی تەمەن ٣١ ساڵ لە قۆناغی ١٦دا کەوتە بەرامبەر یاریزانی ئۆرۆگوایی، پابلۆ کوەڤاس.
یاریەکەی نێوان نادال و کوەڤاس لە پاریسی پاتیەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، دوو کاتژمێر و ٢٠ خولەکی خایاند.
یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆمەلە لە بەرژەوەندی نادال کۆتایی هات.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بریتی بوون لە (٦-٣)، (٦-٧) و(٦-٣) .
بەم ئەنجامەش نادال بووە براوەی یاریەکە و بۆ چارەکی کۆتایی سەرکەوت.
بڕیارە لە چارەکی کۆتاییدا یاریزانی ئیسپانی، رافائیل نادال بکەوێتە بەرامبەر یاریزانی سربی، فیلیپ کراژینۆڤیچ تەمەن ٢٥ ساڵ.