لێدوانی سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا لەبارەی ئاسایشی هەڵبژاردنەوە
- سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، سەعدی گوڤەن: "دەرفەتی ئەوە بۆ هاووڵاتییانمان رەخسێنراوە کە کۆنووسی ئەو سندوقەی دەنگیان لێداوە لە ماڵپەڕەکەمانەوە ببینن. با هاووڵاتییانمان بەمەدا بچنەوە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا، سەعدی گوڤەن وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هاووڵاتییان دەتوانن کۆنووسی ئەو سندوقەی دەنگیان تێدا داوە بە واژووی زیندووەوە و لەسەر ئاستی شارۆچکە، پارێزگا و تا دەگاتە سەر ئاستی تورکیا ببینن و پێیدا بچنەوە، رایگەیاند "با هاووڵاتییانمان بەمەدا بچنەوە، سیستمەکە سادەکراوە، ئێستا ئاسانتر دەبینرێت. ئەگەر هەرکەسێک تەماشای ئەنجامی ئەو سندوقە بکات کە دەنگی تێدا داوە، خەمڵاندنی بێ زانیاریی بوونی نامێنێت".
سەعدی گوڤەن لە لێدوانێکدا رایگەیاند "ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە تۆمارەکانیان بەهۆی ئەوەی لەو شوێنەی رایگەیاندووە دانانیشێت، هەڵپەسێردراوە بریتییە لە ٩١ هەزار و ٩٣ دەنگدەر".
گوڤەن تیشکی خستەسەر ئەوەی کە هاووڵاتییان دەتوانن کۆنووسی ئەو سندوقەی دەنگیان تێدا داوە بە واژووی زیندووەوە و لەسەر ئاستی شارۆچکە، پارێزگا و تا دەگاتە سەر ئاستی تورکیا ببینن و پێیدا بچنەوە، رایگەیاند "با هاووڵاتییانمان بەمەدا بچنەوە، سیستمەکە سادەکراوە، ئێستا ئاسانتر دەبینرێت. ئەگەر هەرکەسێک تەماشای ئەنجامی ئەو سندوقە بکات کە دەنگی تێدا داوە، خەمڵاندنی بێ زانیاریی بوونی نامێنێت".