Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
لۆس ئه‌نجلۆس – AA
ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌مریكی، كه‌ڤین هارت پێشكه‌شكاری بۆ نەوەد و یەکهمین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتەکانی ئۆسكار ده‌كات كه له شاری لۆس ئه‌نجلۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
کەڤین هارت له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی دوای ساڵانێكی زۆر ئاواته‌كه‌ی هاته دی و به پێشكه‌شكاری رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتەکانی ئۆسكار هه‌ڵبژێردرا.
هونه‌رمه‌ندانی سینه‌مایی و ئهكادیمیسانی ئه‌مریكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له تویته‌ر خۆشحاڵی خۆیان به "هاتنی هارت بۆ ناو خانه‌واده"كه‌یان ده‌ربڕیووه.
خه‌ڵاته‌كانی ئۆكسار ٢٠١٩ لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ له په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی ABC پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێن كه به شایسته ده‌زاندرێن.