عێراق

كه‌شناسی هه‌رێم: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌"

- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات پله‌كانی گه‌رما له‌ دووشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینی كراویش له‌ خانه‌قین تۆمارده‌كرێت.

Hemn Baban  | 18.08.2019 - نوێکردنەوە : 20.08.2019
كه‌شناسی هه‌رێم: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌"

Arbil
هه‌ولێر-AA
كه‌شناسی پێشبینی ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یه‌كێك بێت له‌ رۆژه‌ گه‌رمه‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ پێشبینی ده‌كرێت رۆژانی دووشه‌ممه‌ تاوه‌كو چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ رۆژه‌ گه‌رمه‌كان بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ببێته‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌کەدا هاتووه‌ "سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كه‌مێك پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ پله‌كانی گه‌رما تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ 2 بۆ 4 پله‌ی سەدی ده‌بێت".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌ "به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌بێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ پله‌كانی گه‌رما كۆتایی دێت".
سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كانیش بۆ شاره‌كانی هه‌رێم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت؛ هه‌ولێر 44 پله‌، سلێمانی 42 پله‌، دهۆك 42 پله‌، كه‌ركووك 47 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 44 پله‌، خانه‌قین 48 پله‌، زاخۆ 44 پله‌، چه‌مچه‌ماڵ 45 پله‌". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن