Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
06 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2017
مەدرید- AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١١ی لا لیگادا، ریال مەدرید لەناو یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی ٣-٠ لە لاس پاماسی بردەوە.
ریال مەدرید کە یارییەکی بەهێزی بەرامبەر لاس پاماس ئەنجامنەدا، بەڵام بردنەوەیەکی ئاسانی بەسەر یانەی میواندا بەدەستهێنا. گۆڵەکانی یانەی شاهانەش لە لایەن هەریەک لە کاسیمێرۆ لە خولەکی ٤١دا، ئەسێنسیۆ لە خولەکی ٥٦دا و ئیسکۆ لە خولەکی ٧٤دا تۆمارکران.
بەو شێوەیەش ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٣ خاڵ بەرزکردەوە و پارێزگاریی لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی یانەکەی کرد. هاوکات لاس پاماس بە ٦ خاڵەوە لە پلەی ١٩یەمدا مایەوە.
بڕیارە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە و لە میانی یارییەکانی هەفتەی ١٢ی لا لیگادا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە کە بە هۆی جیاوازیی گۆڵەوە لەگەڵ یانەی شاهانەدا لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە.