Mazın Asad
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
جنێڤ - AA
لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لەکاتێکدا رووسیای بێبەشکرد لە بەشدارییکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ و رێگەی دا بەو وەرزشوانە رووسییانەی لە تێستی ماددەی وزەبەخش دەرچوون کە سەربەخۆ بەشداری لە یارییەکان بکەن.
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە شاری لۆزانی سویسرا، راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە رووسیا لە بەشدارییکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ بێبەش کرا.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا روونیش کراوەتەوە کە رێگە بەو وەرزشوانەی رووسیانەی لە تێستی ماددەی وزەبەخش دەرچوون، درا کە سەربەخۆ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ بکەن.
ئاماژە بەوە کراوە کە وەرزشوانە رووسییەکان بەناوی "وەرزشوانانی بەشداربوو لە رووسیا" بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ دەکەن.