Said İbicioğlu,Levent Tok,Ömer Koparan
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
عه‌فرین - AA
له گوندی مه‌یدانی بچووك سەر بە ناوچەی عه‌فرین گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد كه له پێكدادانێكیاندا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوژرابوون، دۆزرایه‌وه.
دوای كۆنترۆڵكردنی عه‌فرین، له‌سه‌ر زانیاریی ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له گوندی مه‌یدانی بچووك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه 59 ته‌رمی تیادا نێژراوه.
دوای ده‌رهێنانی ته‌رمه‌كان له كۆی 59 ته‌رمی ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاد، 29یان له عه‌زاز به‌خاك سپێردران.
هاوكات كاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی 30 ته‌رمه‌كه‌ی دیكه به‌رده‌وامه.
له سه‌ره‌تای 2016دا دوای ئه‌وه‌ی شارەدێی ته‌ل رفعه‌ت له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه داگیركرا، هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی عه‌ین ده‌قنه ده‌ستپێكرد و سه‌ره‌نجام 80 كه‌سیان لێكوژرا. ئهوهبوورێکخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده ته‌رمی ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازادی به بارهه‌ڵگر به‌ناو عه‌فریندا گێڕا و راده‌ستی كه‌سوكاریانی نه‌كرده‌وه.