Kasım İleri
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
لە واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا سه‌دان ھەزار ھاووڵاتی كه زۆرینه‌یان خوێندكار بوون، رژانە سەر شەقامەکان و بۆ سنووردارکردنی دەستەبەری چەک و رێکخستنەوەی یاساکان داوایان له حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و كۆنگرێس كرد.
خۆپیشاندانه‌كه له‌ژێر ناویشانی، "رێپێوان بكه له پێناو ژیانماندا"، به پێشڕه‌ویی ئاماده‌یی (Marjory Stoneman Douglas) كه هه‌فته‌ی رابردوو له ویلایه‌تی فلۆریدا 17 خوێندكاری تیادا كوژرا له شاره‌كانی واشنتۆن، نیویۆرك، لۆس ئانجلس، سان فرانسیسكۆ و شیكاگۆ به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشانده‌ران له پاركی ناشیناڵ مۆڵ كه ده‌كه‌وێته پشت بینای كۆنگرێسه‌وه كۆبوونه‌وه و بانگه‌وازیان له حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كرد، یاساكان له‌باره‌ی ده‌سته‌به‌ری چه‌كه‌وه بگۆڕێت.
خۆپیشانده‌ران هوتافیان له دژی یه‌كێتیی چه‌كی نیشتمانی (NRA) ده‌گوته‌وه كه گه‌وره‌ترین لۆبیی چه‌كی ئه‌مریكایه.
هاوكات له خۆپیشاندانه‌كه‌دا یادی پهلامارەکەی سه‌ر ئاماده‌ییه‌كه‌ی فلۆریدا و سه‌رجه‌م ئه‌و په‌لاماره چه‌كدارییانه‌ی له ئه‌مریكا ئه‌نجامدراون كرایه‌وه.
خوێندكاری ئاماده‌یی Stoneman Douglas، ده‌یڤد هۆگ له خۆپیشاندانه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "ئه‌مه ده‌كه‌ینه بابه‌تی هه‌ڵبژاردن. له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا و له هه‌موو شارێكدا ئه‌مه ده‌ورووژێنین. رێگه به‌وانه ده‌ده‌ین به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن كه ئه‌مریكین، نه‌ك ئه‌وانه‌ی كه سیاسیین".
یۆڵاندا كینگ کە نه‌وه‌یه‌كی ته‌مه‌ن نۆ ساڵی چالاكی ره‌شپێست، مارتن لوثه‌ر كینگ-ە به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كرد گوتی: "منیش خه‌ونێكم هه‌یه. ئیدی به‌سه، جیهانێكی بێ چه‌كم ده‌وێت".