ئان ماری کۆنسێرتێکی لە ئانتالیا سازکرد
Antalya
ئانتالیا - AA
هونەرمەندی ئینگلیز و تێکستنووس، ئان ماری کۆنسێرتێکی لە شاری ئانتالیا سازکرد.
ئان ماری کۆنسێرتەکی لە ناوچەی گەشتیاریی بەلەک سەربە شارۆچکەی سەریک لە سنووری پارێزگای ئانتالیا ئەنجامدا و ژمارەیەک لە گۆرانییەکانی پێشکەشی هەوادارانی کرد.
ئان ماری لە میانی کۆنسێرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە زۆر دڵخۆشە بەوەی لە ئانتالیایە و پێشتریش هاتووەتە تورکیا و بەردەوامیش دەبێت لە سەردانکردنی تورکیا.
ئان ماری نزیکەی یەک کاتژمێر لەسەر ستەیج مایەوە و نزیکەی دوو هەزار کەس لە خەڵکی تورکیا و وڵاتانی دیکەی جیهان ئامادەی کۆنسێرتەکە بوون.
ئەو گۆرانیبێژە ئینگلیزە دوو رۆژ بەر لە کۆنسێرتەکە گەیشتبووە ئانتالیا و بەر لەوەی شارەکە جێبهێڵێت، دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخسا لە ئاسمانەوە بە هێلیکۆپتەر ئانتالیا ببینێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن