Mümin Altaş,Ramal Abdullah Mahmood
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
بوردور – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لەبارەی ماده‌ی ١٢١همی بڕیارنامه‌ی ژماره ٦٩٦ی باری نائاسایی، رایگەیاند "ئه‌و بڕیارنامهمان بۆ پارێزگاریكردن له‌و هاووڵاتییه قاره‌مانانه ده‌ركرد كه چوونه سه‌ر تانكه‌كان و كوده‌تاچییه‌كانیان راده‌ستی ئاسایش كرد. هه‌ركه‌سێك ره‌خنه‌ی له‌مه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییه‌كان جیاوازیی نییه بۆ ئێمه".
لە میانی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی بوردوری پارتەکەیدا لە هۆڵی وەرزشی حوسنو بەیار، بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتارێکی پێشکەش کرد.
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بارەی ماددەی ١٢١ی بڕیارنامەی ژمارە ٦٩٦ کە وەک یاسا کاری پێ دەکرێت، رایگەیاند "لە سیستەمی یاساییدا هیچ کێشەیەک و نا روونییەکی تیادا نییە و پێویستیش بە دەستکاریکردن ناکات. مەسەلەکە کارکردن و چارەسەرکردنی کێشەی هاووڵاتییان نییە. بەڵکو مشت‌ومڕ دروستکردنە لەسەر هاووڵاتییان و بەکارهێنانییەتی بۆ مەبەستی سیاسیی. بۆ ئەوەی بەمجۆرە هاووڵاتییانی ئاسایی لە دژی هەوڵی کودەتا نەوەستنەوە و ئاو بکەنە ئاشی کودەتاچییەکان. تا هەتایە داکۆکی لە مافی ٨١ ملیۆن هاووڵاتییمان دەکەین. شتی وا نییە. ئه‌و بڕیارنامهمان بۆ پارێزگاریكردن له‌و هاووڵاتییه قاره‌مانانه ده‌ركرد كه چوونه سه‌ر تانكه‌كان و كوده‌تاچییه‌كانیان راده‌ستی ئاسایش كرد. هه‌ركه‌سێك ره‌خنه‌ی له‌مه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییه‌كان جیاوازیی نییه بۆ ئێمه
بینالی یڵدرم جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارنامەکەیان لە پێناو پارێزگاری کردن لە هاووڵاتییان دەرکردوون و گوتی: "به‌م رۆژانه‌ی دوایی مشت‌ومڕێك له ئارادایه. ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌ستێت قسه ده‌كات. بابه‌ته‌كه چییه، ئێمه بڕیارنامهیهكمان لە پێناو پارێزگارییكردن له هاووڵاتییان ده‌ركردووه. چیمان بكردایه؟ به‌و خه‌ڵكه‌مان بگوتایه ئێوه بۆچی هاتن و رێگریتان له‌م كوده‌تایه كرد؟ كه گیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه بۆ رێگریكردن له‌و كوده‌تاچییه ناپاكهنە".
لەبارەی رەوشی سووریاشەوە، بینالی یڵدرم گوتی: "له پێناو كۆتاییهێنان به گرژیی و شه‌ڕی ناوخۆی سووریا كه حه‌وت ساڵه به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان ئه‌نجامدا و به رێژه‌یه‌كی گرنگ ئاگربه‌ستمان ده‌سته‌به‌ر كرد. هه‌نگاوی دواتر ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی درێژخایه‌نه. واتا دامه‌زراندنی حكوومه‌تێکی نوێ به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی له تیرۆره‌وه نه‌گلاون له سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاك و ئاشتیی هه‌میشه‌یی ده‌سته‌به‌ر بكرێت".