مەزار شەریف
لەمبارەیەوە بەرپرسی پۆلیسی ھەرات رەحمەتوڵڵا سەیفی رایگەیاند کە ھێرشبەرەکان ماشینێکی بومبرێژکراویان لە بەردەم بالیۆزخانەی ئەمریکادا تەقاندووە و دواتر لە نێوان گرووپێکی چەکدار وپۆلیسی ئەفغانستان و پاسەوانەکانی بالیۆزخانەدا شەڕ رووی داوە و بە ھۆیەوە دوو کارمەندی بالیۆزخانەکە کوژران و ١٥ کەسی دیکەیش بریندار بوونە.
سەیفی ئاماژەی بەوە کرد کە ٥ ھێرشکاریش کوژراون و ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکاش دەستیان بە پاراستنی باری ئەمنی ناوچەکە کردووە. زانرا کە رێکخراوی تالبان بەرپرسیاریەتی ئەم ھێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.