جنێف
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانەکەی روسیا لەگەڵ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا کۆبووەوە.
پاش ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە نێوان شاندەکان لە ئۆتێلی Intercontinental لە جنێف، ئەم دوو وەزیرە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازدا.
کێری رایگەیاند، رژێمی سوریا پلانی داناوە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا لیستی چەکە کیمیاییەکان بدات و ئەمەش ستاندەرە. ئێستا لەبارەی ئەم قۆناغەدا نەک تەنیا رەفتارەکانی رژێم و دۆزینەوەی ئەم چەکانە، بگرە لە هەمان کاتدا بەهۆی بەکارهێنانیشیەوە شتێک نییە پێی بگوترێ ستاندەر. ئەو بەڵینانەی رژێمی سوریا داویەتی. لە دیدی ئێمەدا بەس نییە.
کێری گوتی "هیوایەکی زۆرمان بەراسپاردەکەی روسیا هەیە. ئەمە گەمە نییە. پێشتر بە لاڤرۆڤی هاوڕێشم گوت. پێویستە راستەقینە و گشتگیربێت. بتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێ و جێگای متمانەبێت و دەستنیشانکردنی کاتەکەشی گونجاوبێت".
کێری ئاماژەی دا، دیبلۆماسی بەردەوام یەکەمین بژاردەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە لە هەڵبژاردنی رێگاچارەکان. دەستەبەرکردنی رێگاچارەیەکی ئاشتییانە، راشکاوانە هەڵبژاردەیەکی باشترە لە دەستێوەردانی سەربازی.