وان/هەکاری ستکی یڵدز- نەوزاد تاش
کاسبکارانی وان و هەکاری کە لە چوارچێوەی قۆناغی ئاشتی نزیکەی ٨ مانگە پێکدادان و خۆپێشاندانی بێ مۆڵەتی بەخۆوە نەبینیوە و چەند مانگێکە دەڕابەی دوکانەکانی دانەخشتووە، هیواخوازە قۆناغی ئاشتی بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
خەڵکی ناوچەکە کە ساڵانێکی زۆرە بەهۆی شەڕە لە ناوچەکدا رۆژانێکی سەختیان بەسەر بردووە و بەدەستپێکردنی قۆناغی ئاشتی لە کەشێکی ئارام دا دەژین، دەیانەوێت ئەو کەشە لە دەست نەدەن کە نزیکەی ٨ مانگە هاتووەتە ئاراوە.
کاسبکارانی وان و هەکاری کە بەهۆی نەبوونی پێکدادان و خۆپێشاندانی بێ مۆڵەتی لە کەشێکی ئارامدا کاردەکەن لێدوان بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵۆ دەدەن.
حاجی شەوکەت یڵمازی کاسبکار، ئاماژەی دا ئەو لێدوانانەی هێما بۆ بنبەستبوونی قۆناغی ئاشتی دەکەن دوورن لە راستی و کەس مافی ئەوەی نییە ئاشتەوایی تێک بدات. لە سایەی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیر فشار لەسەر خەڵکی ناوچەکە نەماوە.
حاجی شەوکەت دەڵێت، بەردەوام ئاشتی لە شەڕ باشترە. لە ساڵانی رابردوودا تەنانەت ئەگەر هەڵەیەکی بچووکیش بەرامبەر هێزەکانی ئاسایش بکرایە، ئەوا کەسەکان رووبەڕووی ئەشکەنجە دەبوونەوە. لە سایەی قۆناغی ئاشتی ئەم جۆرە رەفتارانە پیادە ناکرێ.
عەدنان بایەر دەڵێت، قۆناغی ئاشتی، ئارامی بۆ سەرجەم ناوچەکە هێناوە، بەختەوەری لە چاوی کەسەکاندا دەخوێنرێتەوە. دەمانەوێط قۆناغی ئاشتی بەردەوام بێت. ئێمە برای یەکین و پێویستە هەموو کەسێک بێلایەنانە هەڵسوکەوت بکات.
- کاسبکاران خوازیارن ئارامی بەردەوام بێت.
کاسبکاران ئاماژە دەدەن بەوەی، بەهۆی ئەنجامدانی خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت لە ناوەندی شار ناچار دەبوون دەڕابەی دوکانەکانیان دابجەن، بەڵام بەهۆی پێشکەوتنی قۆناغی ئاشتی لە کەشێکی ئارامدا کار دەکەن و پاشکەوت دەکەن.
حاجی تونج یەکێکە لە کاسبکارانی بازاڕی گەورەی وان، ١٨ ساڵ پێش ئێستا لە هەکارییەوە کۆچی کردووە و لەو مێژووەوە لەو بازاڕە کاردەکات گوتی "ئێمە هیچ کاتێک لە خودا بێ هیوا نەبووین. ئومێدەوارم قۆناغی ئاشتی کۆتایی نەیەت. لە شوێنێکدا شەڕ نەبێت هەموو شتێک جوانە. کەسەکان دەتوانن بەئارامی بنوون، لە خەوهەستن و کار بکەن. لە خودا بەزیاد بێت تا ئێستا هیچ دایکێک نەگریاوە. چی لەمە خۆشترە".
کەمال کایای کاسبکاریش لە ساڵی ١٩٩٤ پاش چۆڵکردنی گوندەکەیان لە هەکارییەوە کۆچی کردووە بۆ شاری وان، ئاماژەی دا قۆناغەکە ئارامی بەرقەرار کردووە و بەهۆیەوە زۆر بەختەوەرن.
کایا گوتی، تێکدانی یەم قۆناغە سوودی بۆ کەس نییە.
- کاسبکارانی هەکاری خۆشحاڵن
لە هەکاری کە یەکێکە لەو شارانەی زۆرتری رووداوی کۆمەڵایەتی تێدا سەرهەڵدەدات، کەشێکی ئارام باڵی کێشاوە بەسەر شارەکەدا.
هەر لە دەستپێکرنی قۆناغی ئاشتی ئا رۆژی ئەمڕۆ، بێجگە لە چەند خۆپێشاندانێکی بچووک هیچ رووداوێکی دیکە رووی نەداو لەو شارەدا. قۆناغی ئاشتی کاسبکارانی خۆشحاڵ کردووە.
کاسبکاران پێشتر بەهۆی داخستنی دوکانەکانیان بۆ ماوەی چەندین رۆژ، سەوزە و میوەکانیان دەڕزان و بەهۆیەوە توانای ئەوەیان نەبوو نان ببەنەوە بۆ ماڵەکانیان، ئەمساڵ ئۆقرەیان گرت.
ئیسماعیل ئاکبۆغا سەرۆکی ژووری هونەرمەند و کاسبکارانی هەکاری ئاماژەی دا، بەهۆی بەردەوامبوونی قۆناغی ئاشتی کەس گیانی لەدەست نەداوە، کەس جەنازەی بۆ نەهاتووەتەوە و چیتر دایکان ناگریێن. ئەم دۆخە مایەی خۆشحاڵییە.
ئاکبۆغا گوتی "ئومێدەوارین قۆناغەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت. داواکارم هەر کەسێک کە بەخۆی دەڵێت من مرۆڤم، پێویستە پاڵپشتی لەم قۆناغە بکات. ئێمەی خەڵکی هەکاری خۆشحاڵ و گەشبینین، خەندە لەسەر لێوی هەمووان بەدی دەکرێت".
حەسەن کەسکینی کاسبکار کە پێشتر توانای کڕینی پێداویستی دوکانەکەی نەبوو، هێمای بۆ ئەوە کرد کە لە ٨ مانگی دواییدا، گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. ئەم دۆخە متمانەی داوە بە کاسبکاران. ئەمە ئەو ئارامییەیە کە چەندین ساڵە بەهیوای بووین.