مەزار شەریف
پۆلیس رایگەیاندووە دوێنێ شەو لەئاکامی شەرو پێکدادان لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و پۆلیسی ئەفغانستان لەشاری مەزار شەریف، پێنج چەکداری تالیبان کوژران.
ھەروەھا راگەیەنراوە لەشاری (قەندوز) لەباکووری ئەفغانستان، شەرو پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس و چەکدارانی تاڵیبان ھاتووەتە ئاراوە، پۆلیس دەڵێ لەو تێھەڵچوونەدا چوار چەکداری دیکەی تاڵیبان کوژراون.
تا ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان لەبارەی ئەو ھێرشانەوە ھیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.