Zana Natık Kerem
01 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھۆشیار زێباری رایگەیاند "سیستەمی سیاسیی ئێستا و دەستوور تەنھا بە میکانیزمی دەستووریی دەگۆڕدرێن".
ھۆشیار زێباری لە تویتێکدا نووسیوویەتی "سیستەمی سیاسیی ئێستا و دەستوو ناگۆڕدرێن، تەنھا بە میکانیزمی دەستووریی نەبێت".
هەروەها راشیگەیاندووە "دەستووری عێراق ملکەچی ئارەزو و ھەوەسی تەنھا کەسێک نییە بەتایبەتیش کە ٦٠ لەسەدای عێراقییەکان لە ساڵی ٢٠٠٥دا، دەنگیان پێ داوە، ھەروەھا مەرجەعییەت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی پاڵپشتییان لێ کردووە و دانیان پێدا ناوە".
جەختیشی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە دەرفەت بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور و گرێبەستی کۆمەڵایەتی نییە، تەنھا دوای راگۆڕینەوە و گفتوگۆیەکی چڕ نەبێت.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ یەکشەممە ٣١ی تەمووزی ٢٠٢٢ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لەبارەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی لە شاری بەغدا رایگەیاندبوو "ئێستا دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ریشەیی لە سیستمی سیاسیی، دەستوور و ھەڵبژارندا".