ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشیار زێباری بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەر بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا.
دوای گەیشتنی زێباری بۆ فرۆکەخانەی "ئەسان بۆغا" ھیچ لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنوسان نەداو گوتی: "دواتر یەکتر دەبینینەوە".
بریارە زێباری و وەفدەکەی لەلایەن عەبدوڵا گوڵ سەرکۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری پێشوازییان لێدەکرێ.
چاوەڕوان دەکرێت سبەی ھۆشیار زێباری و ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببنەوە.