واشنتۆن
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما لەبارەی رەوشی ئۆکراینا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی چاوەڕواننەکراوی رێکخست.
دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی دەیەوێ حکومەتێک لە ئۆکراینا پێکھێنرێ بە ویستی گەلەکەی بێ و دوور لە دەستوەردانی دەرەکی. پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی خۆی و ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیای وەبیر ئامادەبووان ھێنایەوە.