Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2017
مۆسكۆ - AA
كۆمپانیای رۆزنه‌فتی رووسی رایگه‌یاند، گرێبەستەكهیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ بنیاتنانی ژێرخانی هێڵی بۆڕیی گازی سروشتی، به‌رله كۆتایی ساڵ واژوو ده‌كرێت.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆمپانیاكه، نیازیان به‌ره‌وپێشبردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرێبەست له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ژێرخانی هێڵی بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان به‌رله كۆتایی ئه‌مساڵ واژوو بكرێت و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "بۆڕیی گازی سروشتیی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها گاز بۆ وێستگه‌كانی وزه و كارگه‌كان دابین ناكات، به‌ڵكو له ساڵانی ئاینده‌دا ده‌سته‌به‌ری هه‌نارده‌کردنی رێژه‌یه‌كی گرنگی سووته‌مه‌نی بۆ توركیا و بازاڕه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كات".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه هێڵه‌كه توانای هه‌نارده‌كردنی 30 ملیار مه‌ترسێجا گازی سروشتیی ده‌بێت و هێڵه‌كه له 2019ه‌وه گازی سروشتی بۆ ناوخۆ و له 2020دا بۆ ده‌ره‌وه ههناردهدهكات.
مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ كۆمپانیای رۆزنه‌فت له شاری سان پیته‌رسبۆرگ رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد.