کییف
لەگەڵ ئەوەی کە هێزە ئەمنیەکانی ئۆکرانیا لەهەریەک لە ناوچەکانی نزیک بینای پەرلەمان و بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بینای سەرۆکاتیی لەشارەکە کشاونەتەوە، هاوکات سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژە بەوە دەکەن کە خۆپیشاندهران لە کۆنترۆڵ کردنی شاری کیێڤ بەردەوامن.
لە ئێستادا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەو وڵاتە بکرێ ، هاوکات باس لە کۆبوونەوەی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ ی سەرۆکی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرکردەی پارتە جیوازەکان دهكرێ لەیەکێک لە شارەکانی ئۆكرانیا. ڤیتالع کلیشەنکۆ لە ڕونکردنەوەیەکیدا لەناو پەرلەمانی وڵآتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە یانوکۆڤیچ شاری كیێڤی جێهێشتووە و داوایكرد رۆژی ٢٥ ی ئایار هەڵبژاردن لەوڵاتدا ئەنجام بدرێ.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.