ھەولێر
سه‌رله به‌یانی رۆژی شه‌ممه 22ی شوبات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا، به‌ڕێوه‌به‌ر و گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر چه‌ند دۆزێكی رفاندن و كوشتن‌یان راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت گوتی: "رۆژی 16ی شوبات ئاگاداركراینه‌وه. كه خێزانێك برایه‌كیان دیارنه‌ماوه. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وكه‌سه رفێنراوه. بۆ ئازادكردنی داوای نزیكه‌ی هه‌شت ده‌فته‌ر دۆلاریان كردبوو به‌و مه‌رجه‌ی ئازادی ده‌كه‌ن پاره‌كه بهێننه به‌رده‌م بازارێك له شاری هه‌ولێر. دوای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌ستاین به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك، رۆژی ده‌ستنیشانكردنی واده‌كه له لایه‌ن رفێنه‌ران توانیمان ئاماده‌بین له‌كاتی گه‌یشتنی نوێنه‌ریان، ئافره‌تێك هات بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه وه‌ربگرێ، به‌رله وه‌رگرتنی پاره‌كه توانرا ده‌ستگیربكرێ."
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر روونیکردەوە ژنه‌كه ددانی به‌تاوانه‌كه‌دا ناوه و ده‌ركه‌وتووه هاوسه‌رەکەی له‌و بازاڕه كاری كردووه. دوای لێكۆڵینه‌وه، دوو كه‌سی دیکە كاره‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.