لەندەن
یاریدەدەری جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارنچ لەمیانەی بەشداری کردنی لەمەراسیمی کردنەوەی نوسینگهی لهندهنی ئاژانسی ئانادۆڵو گوتارێکی پێشکەشكرد و تێیدا ئاشكرایكرد کە گرنگترین قۆناغی کارەکانمان کردنەوەی ئۆفیسی ئاژانسەکەبوو لە لەندەن و گوتی: "ئەمە جێگەی شانازیمانە کە ئەم ئۆفێسه دەکەینەوە ، ٩٤ ساڵە ئەم ئاژانسە سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن بەدەست دێنێت. تا ئێستا ئاژانسەکە دەنگی تورکیای گەیاندووە بە دەرەوە بەڵام بۆ لەمەودوا دەنگی لەندەنیش دەگەینێ و راستیەکان بەدنیا دەگەیەنێ و ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە لەچوارچێوەی هەوڵدان بۆ بە نێودەوڵەتیبوونی ئاژانسەکە. شهش ساڵمان لەبەردەمە، بەڵام دوای ئەوە یەکەم هەنگاو و ئامانجامان بۆ چوونە ناو یەکەمین پێنج ئاژانسی جیهان دەبێت. کە بەدڵنیاییەوە بەو ئاواتەشمان دەگەین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.