لە رێورەسمێکدا رۆژی هەینی، ئۆفیسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە شاری لەندەن، بە ئامادەبوونی بولەند ئارنج جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و کەمال ئۆزتورک بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کرایەوە.
ھاوکاتی کردنەوەی ئۆفیسی ئانادۆڵو لە لەندەن، ناوەندی رۆشنبیریی یونس ئەمرەی تورکی، چەندین فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵوی نمایشکرد. ئەوە لەمیانی چالاکییەکانی ئەو ناوەندە بوو.
ئاژانسی ئانادۆڵو کە دەیەوێ لە یادی سەد ساڵەی دامەزراندنی ببێ بە یەکێ لە پێنج ئاژانسەکانی جیھان، ھەوڵ دەدا لەڕێی ھەواڵەکانی بە زمانی ئینگلیزی، رێژەی ئابوونەدارانی لە بەریتانیا زیاد بکا.