قاهیرە
لەنوسراوێکیاندا ڕێکخراوی ئیخوان موسلمینی میسری باسی کاردانەوەکانی رۆژئاوا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمریکا لهبارهی مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئۆکرانیا لەبەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجامی دەدات دهكا و تێیدا ئاماژە بەوە دەکا کە کاردانەوەی ئەو لایەنانە بەرامبەر هێزە ئەمنیەکانی ئۆکرانیا ئەوەیە کە هۆشداری توند دەدەنە ئۆکرانیا و هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزاش دەکەن بەسەر ئەو وڵاتەدا و ئاماژەش بەوە دەکەن کە ئەم کاردانەوانە لەجێی خۆیەتی و تەواو لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤدا دەگونجێت .بەڵام لەلایەکی دیكهوه ڕەخنەی توند لەو وڵاتانە دەگرێ کە لەکاتی کودەتاکەی میسر لەبارمبەر مامەڵەی هێزە ئەمنیەکانی میسر لەگەڵ خۆپیشاندەران هەمان کاردانەوەیان نەبووەو بێدەنگ بوون.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو