ھەڵەبجە
سیناتۆری ئەمریکی و ئەندامی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە سام زاکم سەردانێکی ھەڵەبجەی کرد و لەنزیکەوە ئاگاداری تاوانی کیمیابارانی ١٩٨٨ی ھەڵەبجە بوو.
لە پرێس کۆنفرانسێکیشدا پشتگیری خۆی بۆھەموو ئەو ھەوڵانە دەربڕی ئهوانهی لەپێناو بەجینۆساید ناساندنی دۆسیەی کیمیاباران و ئەنفال دەدرێن و گوتی: "بەڕاستی پەیمان دەدەم کە دەنگی ئێوە بم بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و بەڵێن دەدەم ھەموو ھەوڵەکانم بخەمەکار بۆگفتوگۆ لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریکا بۆناساندنی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە بەجینۆساید وەک چۆن ھۆڵۆکۆستی دژ بە جولەکەکان بەجینۆساید ناسێنرا، ئەم دۆسیەیەش بەجینۆساید بناسرێت."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو