رۆژی شەممە٢٢ شوبات بەبۆنەی یادی دەسپێکی پرۆسهی تاوانی ئەنفال دژ بەگەلی کورد، بەسەرپەرشتی رێکخراوی ئەنفالکروانی کوردستان رێزلێنان بۆ تاقانەکانی ئەنفال لەشاری ھەولێر رێكخرا.
پارێزەری خۆبەخش ئەیاد کاکەیی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەبۆنەی دەستپێکی پرۆسهی ئەنفالکردنی گەلی کورد لەلایەن رژێمی سەدام حوسێنەوە. کە بە ھەشت قۆناغ ئەنجامدرا، بەپێویستمان زانی وەک دڵنەواییەک رێز لە تاقانەکانی ئەنفال بنێن".
سەرۆکی رێکخراوی ئەنفالکراوانی کوردستان زەمەن عەبدە لهمبارهیهوه گوتی: "کەیسی ئەنفال چیرۆکێکی تاڵی نەبڕاو و برینێكی ساڕێژ نەکراوە، تاوانی ئەنفال بەھیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە، بەداخەوە بەھۆی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رژێمی بەعس دەرفەتی زیاتری بۆ رەخسا تا ئەنفال و کیمیا باران ئەنجام بدا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو