سياسەت

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

- سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لە بارەی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و هەڵوێستی حزبەكەی لەو بارەیەوە، هەروەها دوایین گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی كوردستان قسەی كرد.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 21.06.2018 - نوێکردنەوە : 22.06.2018
کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

As Sulaymaniyah

سلێمانی- AA

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا كە لە بارەگای حزبەكەی لە شاری سلێمانی ئەنجامیدا، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن.

سەڵاحەدین بەهائەدین گوتی:" ئەمڕۆ دادگای دەستووری بەغدا بڕیارێكی مێژوویی وەرگرت پاش كۆششێكی زۆری هێزە ناڕازییەكان و خەڵكانی ماف خوراو و غەدر لێكراو، ئەوەش دوای چەند دانیشتنێكی ئەنجوومەنی نوێنەران و وەرگرتنی چەند بڕیارێك كە دواتر كرایە یاسا لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆش بە گشتی یاساكە پەسەند كرا لە بابەتی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست لە هەموو عێراق، هەروەها راگرتنی كارەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و جێگرتنەوەیان لە لایەن دادوەرەكانەوە كە ئەوەش كارێكی گرنگە".

گوتیشی: "گزیكاری لە هەڵبژاردنەكەدا هەموو لایەكی گرتووەتەوە، دەنگی تایبەتیش گزیگاری تێدا بووە، خوازیارین بڕیارەكانی دادگا جێگەی خۆیان بگرن و ئەو دادوەرانەشی دیاری كراون بۆ شوێنگرتنەوەی كۆمیسیۆن دەست بەكارەكانیان بكەن، ئێمەش وەك یەكگرتوو پابەندین بەو بڕیارەی دادگای دەستووری و دەستخۆشییان لێدەكەین".

* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن