30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ھەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین زانیاری بە ناوبراو دا.
لە دوای کۆبوونەوە داخراوەکە، ھاکان کاراچای لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند بە مەبەستی زانیاریدان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لقی زەیتوون بۆ سەر رێکخراوانی تیرۆریستی لە عەفرین، سەردانەکەی ئەنجام داوە.
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر گوتیشی: "تورکیا لە ئێستادا بەرەنگاریی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوانی تیرۆریستی دەبێتەوە. لە ئێستادا بەرەنگاریی پەکەکە،پەیەدە، یەپەگە و داعش و گشتیان دەبێتەوە. گشت ئەم رێکخراوە تیرۆریستیانە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا. پێداگرین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەمانە. ئامانجی لقی زەیتون، پاککردنەوەی تیرۆریستانە لە سنوورەکانمان".
ھاکان کاراچای جەختی لەوەش کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بۆ سەر کورد نییە و گوتیشی: "ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانە و لە دژی تیرۆریستان ئەنجام دەدرێت. ھیچ شتێک بۆ سەر خەڵکی سڤیل جێگەی باس نییە و ھەموو جۆرە رێوشوێنێک گیراوەتەبەر".
کاراچای ئاماژەی بەوەش دا کە لە مێدیاکاندا ھەندێک گرتەڤیدیۆ و وێنەی رابردووی رووداو و شوێنەکان دەشێوێنن و زیاتر گوتیشی: "راست نەبوونی ئەم وێنانە سەلمێنرا و تاکو ئێستا ھیچ زیانێک بە خەڵکی سڤیل نەدراوە. گشت ئەو ھەواڵانەی باس لە زیان گەیاندنی خەڵکی سڤیل دەکات، درۆن".