Rewa Mahmood Hasan
31 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
سلێمانی-AA
کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبوویەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، کۆنسولی گشتیی تورکیا لە ھەولێر، ھاکان کاراچای و شاندی یاوەری سەردانی شاری سلێمانی-یان کرد و دیدارێکیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەنجام دا.
لە دیدارەکەدا کە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە ئابووریی و کولتوورییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی کرا.
دوای دیدارەکە، هەریەک لە هاکان کاراچای و پارێزگاری سلێمانی پێکەوە ژەمی نیوەڕۆیان خوارد، دواتر کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر بەمەبەستی درێژەدان بە کۆبوونەوە و چاوپێککەوتنەکانی لە سلێمانی، دیوانی پارێزگای بەجێهێشت.