سياسەت

کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان

ـ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان ـ ی لەشاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدایە.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 17.11.2018 - نوێکردنەوە : 20.11.2018
کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ھەریەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکە، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، جەعفەر ئیمینکی و ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی لیستی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ھێمن ھەورامی و گوتەبێژی سەرۆکایەتی ھەرێم ئومێد سەباح پێکھاتوون، لە دووەم وێستگەی سەردانەکەیاندا بۆ سلێمانی پێش کەمێک گەیشتنە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان و لەلایەن ئەندامانی خانەی راپەراندان جڤاتی نیشتمانی، جەلال جەوھەر، شۆڕش حاجی، رەئوف عوسمان، ئاوات شێخ جەناب و ئاراس وەلی پێشوازی کران.

لە ئێستادا ھەردوولا لە کۆبوونەوەدان و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.

ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک یەکەم لایەنی براوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیان بە گفتوگۆ و دانوستانەکانیان کرد بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، سەرەتا سەردانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان کرد و لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو حزبە کۆبوونەوە.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، حزبەکەی پێی باش نییە لە پێکھێنانی حکوومەتدا ھیچ لایەک پەراوێز بخرێت و گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو لایەنەکان دەکات، تەنھا ئەو لایەنانە نەبێت کە بۆ خۆیان رایانگەیاندووە بەشداری حکوومەت ناکەن و دەبنە ئۆپۆزسیۆن. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن