Mehmet Tosun,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
په‌رله‌مانتاری ئه‌دیرنه‌ی جه‌هه‌په، ئه‌ردین بیرجان له‌و نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا، کۆچی دوایی کرد.
بیرجان (59 ساڵ) كه به مه‌به‌ستی كاروباری پارته‌كه‌ی سه‌ردانی شاری ئیدری كردبوو له 30ی ته‌مووزدا دووچاری خوێنبه‌ربوونی مێشك هات و له ئه‌نقه‌ره له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوو، به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.
ئهرەن كوڕی ئه‌ردین بیرجان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند "دوای چوار مانگ له ململانێ كۆستمان كه‌وت و باوكم ئه‌ردین بیرجان-مان له‌ده‌ستدا. باوكم له ئه‌دیرنه به‌خاك ده‌سپێرین".