سياسەت

ئەمریکا.. لەبارەی خاشقچی رەخنە لە ترەمپ دەگیرێت

سیناتۆری ویلایەتی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا، لیندسی گراھام رایگەیاند، باوەڕ ناکات تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە کۆنسولخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ بە بێ ئاگاداری شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئەنجام درابێت.

Abdullah Shukur  | 18.11.2018 - نوێکردنەوە : 19.11.2018
ئەمریکا.. لەبارەی خاشقچی رەخنە لە ترەمپ دەگیرێت

Washington DC

واشنتۆن -AA

سیناتۆری ویلایەتی کارۆلینای باشوور لە ئەمریکا، لیندسی گراھام رایگەیاند، باوەڕ ناکات تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی لە کۆنسولخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ بە بێ ئاگاداری شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئەنجام درابێت.

گراھام لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی، رایگەیاند، ھیچ زانیارییەکی لەبارەی پرسی کوشتنی خاشقچی لە سی ئای ئەی وەرنەگرتووە و گوتیشی: "ھەر لە رۆژی یەکەمەوە باوەڕم بەوە نەکردووە کە ١٥ کەس یاخود چەند کەسی دیکەیە ئیتر نازانم، بە بێ ئاگاداری و فەرمانی شازادەی جێنشین سواری فڕۆکە بن و بچن بۆ تورکیا و کەسێکی ئۆپۆزسیۆنی گرنگی شازادەی جێنشین پارچە پارچە بکەن".

گراھام راشیگەیاند کە ھەر کەسێک خاوەنی زانیارییەکی کەم بێت لەبارەی سعوودیە و شازادەی جێنشین ئەوەش دەزانێت کە ئەستەمە تاوانی کوشتنی خاشقچی بە بێ ئاگاداری بن سەلمان ئەنجام درابێت.

گراھام گوتیشی: "ئەگەر دەنگ و دەموچاوی نوێی سعوودیە ئەو (سەلمان) بێت ئەوا شانیشین لە ناوەندی جیھانی کاتی زۆر سەخت تێپەر دەکات. ئەوان (سعوودیە)، ھاوپەیمانێکی گرنگن، بەڵام شازادەی جێنشین ئەو کەسێکی بێزارەکەرە ، پێموایە زیانی زۆری بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە گەیاندووە و ھەرگیز نیازی ئەوەم نییە دووبار لەگەڵ ئەو کار بکەم".

لەلایەکی دیکەش، سیناتۆری کۆمارییەکانی ویلایەتی ئەریزۆنا، جێف فلاکی رایگەیاند کە فەرمانی کوشتنی خاشقچی لە لایەن شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمانەوە دراوە و ئەمریکاش لە کۆتاییدا دەبێت رووبەڕووی ئەو راستییە ببێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın