Hamit Hüseyin
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2017
تاران - AA
لە ئاکامی ئەو دوو ھێرشە چەکدارییەی کە کرانە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی، ٥٥ کەس بوونەتە قوربانی.
ئاژانسی ئێرنا بڵاویکردەوە کە لە ئاکامی ئەو دوو ھێرشە چەکدارییە، ١٢ کەس کوژراو و ٤٣ کەسیش بریندار بوون و تا ئێستا رەوشەکە ئاسایی نەبۆتەوە وھێشتا ئاماری کوتایی ھێرشەکان رانەگەیەنراون.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار چەکدار ھێرشیان کردە سەر پەرلەمانی ئێران و ھەروەھا ھێرشێکی خۆکوژیش کرایە سەر مەزارگەی ئایەتوڵڵا خومەینی لە شاری تاران.