Mazın Asad
24 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
ئاماژە بەوە کراوە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەرێنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام داوە.
ئەردۆغان لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاکردەوە.
سەرکۆماری تورکیا نووسيویەتی "ئەمڕۆ پەیوەندییەکی بە سوودم لەگەڵ بەڕێز سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دا".
لە تویتەکەیدا ھاوکات ئەردۆغان وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە لە ساتی ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە گیراوە و تیایدا دەبینرێت کە لەکاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان لە ژووری کاری خۆی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە بووە.
لە وێنەکەدا ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە لە مێزەکەی ئەردۆغان ژمارەیەک دۆسیەی یەک لەدوای یەک دانراوە.
لە نێو وێنەکەدا ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو، راوێژکاری میت ھاکان فیدان، گوتەبێّژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراھیم کاڵن، بەڕێوەبەری خامەی تایبەتی سەرکۆمار حەسەن دۆغان و راوێژکاری گشتی سەرکۆمار حەمدی کڵچ ھەیە.