Mazın Asad
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2017
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەست کەوتوون، لە پەیوەندییەکەدا دوا پێشھاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوتوێ کرا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەسەر گشتپرسی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان کرا و ئاماژە بەوە کرا کە پێداگری لەسەر ئەنجامی گشتپرسی، بارگرژی ناوچەکە زیاتر دەکات و جەختیش لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق کرایەوە.
ھاوکات ئاماژە بەوەش کرا کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ راگرتنی گشتپرسی، بڕیارێکی لەجێی خۆی بووە.
ھەر لە پەیوەندییەکەدا پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە تایبەتیش پەکەکە و داعش خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری زیقار، سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کرد.