سياسەت

پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان کرد.

Sarmand Hameed  | 12.05.2021 - نوێکردنەوە : 13.05.2021
پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی جەژنی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان کرد.

مەسرور بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە موسڵمانان، هاوکات پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی شەهیدان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "هیوادارم خوای دلۆڤان نزا و رۆژووی هەموولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".
مەسرور بارزانی داوای لەهاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان کردووە پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و لە پەیامەکەیدا هاتووە "ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın