هه‌ولێر
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوار شه‌ممه ١٥ی کانوونی دووەم، له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پڕۆژه‌یاسایی بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2014 په‌سه‌ندكرا. لایه‌نی كورد له كۆبوونه‌وه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه چونكه دەڵێن به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌وان پرۆژه‌كه تێپه‌رێنراوه.
پةرلهمانتاری كورد مه‌حمود عوسمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2014 ساڵی پاریش هه‌مان شت روویدا. به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد په‌سه‌ندكرا. پرۆژەكه ئێستا له حكومه‌ت په‌سه‌ندكراوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ حه‌فته‌ی داهاتوو بگاته په‌رله‌مان ئه‌وكاته لێره گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ."
سه‌باره‌ت به‌دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له په‌رله‌مان، مه‌حمود عوسمان گوتی: "تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی بودجه له په‌رله‌مانی عێراق. ره‌هه‌ندی سیاسی و یاسایی هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به‌منزیكانه شاندی هه‌رێم بگاته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌و چه‌ند پرسێكی دیکە بكرێ."
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و چه‌ند وه‌زیرێكی کورد له حكومه‌تی بەغدا دەنگیان بەو پرۆژەیە نەدا.
مه‌حمود عوسمان ئاماژەی پێدا پەسەندکردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه، بڕیار بوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكا بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به‌ڵام هاتنی شانده‌كه دوا كه‌وت بۆیە له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌زۆرینه پرۆژه‌کە پەسەند کرا."
كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر به‌غدا له‌سه‌ر پاره‌ی نه‌وت و پرسی ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌ند پرسێكی دیکە، ساڵانێكه به هه‌ڵپه‌سێردراوی له نێوان هه‌ردوولا به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.