سياسەت, جيهان

پێشوازیى لە پێشنيازى ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسى خۆرهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست ده‌كرێت

سەرۆكى كۆنسه‌ی يەكێتى ئەورووپا، چارلز ميشێل ئاشكرایكرد زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى پێشوازييان لە پێشنیازی كۆنفرانسى فرەلايەنيى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كردووە، وڵاتان ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، رۆژەڤ و رۆژژمێرى كۆنفرانسەكە.

Ömer Tuğrul Çam, Ata Ufuk Şeker  | 25.09.2020 - نوێکردنەوە : 26.09.2020
پێشوازیى لە پێشنيازى ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسى خۆرهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست ده‌كرێت

Brüksel

برۆكسل - AA

سەرۆكى كۆنسه‌ی يەكێتى ئەورووپا، چارلز ميشێل ئاشكرایكرد زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى پێشوازييان لە پێشنیازی كۆنفرانسى فرەلايەنيى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كردووە، وڵاتان ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، رۆژەڤ و رۆژژمێرى كۆنفرانسەكە.

چارلز ميشێل بەناوی يەكێتى ئەورووپاوە لە رێگەى ڤيديۆكۆنفڕانسەوە گوتارێكى لە ٧٥هه‌مين كۆبوونەوەى كۆمه‌ڵه‌ی گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان پێشكەشكرد.

ميشێل لە بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكانى گوتارەكەیدا باسى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاستى كرد و ئاماژەى بەوەكرد كە دڵگرانن بە گرژييەكانى ناوچەكە و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داواى ئەوەيان كردووە، كۆتايى بە چالاكييە تاكلايەنه‌كان بهێنرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەگەڵ وڵاتانى يەكێتیى ئەورووپا هەوڵێكى ديپلۆماسى چڕيان داوە بۆ نه‌هێشتنی گرژييەكان و هاندان بۆ ديالۆگ و رایگه‌یاند:

"لەو چوارچێوەيەدا له‌باره‌ی خۆرهەڵاتى ده‌ریای ناوەڕاست، لەگەڵ نەتەوەيەكگرتووەكان پێكەوە پێشنیازی ئەنجامدانى كۆنفڕانسێكى فرەلايەنمان كرد. لە ئێستاوە زۆربەى كارەكتەرەكان بە ئەرێنى وەڵاميان دايەوە و ئامادەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شێواز، رۆژەڤ و رۆژژمێرى كۆنفڕانسەكه‌. لە بڕوايەدام ئه‌و بابەتانەى پێويستە تاوتوێبكرێن، بريتيین لە سنوورداركردنى دەسەڵاتى دەريايى، ئاسايش، بابەتەكانى وزە و كۆچ".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن