عهدهن
لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن باشووری یەمەن، شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەكدارانی سەربە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا (حوسییەكان) و چەکدارانی لیژنەكانی میللی كە لەلایەن سەركۆمار مەنسووڕ هادی پاڵپشتی دەكرێن روویدا.
سەرچاوە نێوخۆییەكانی یەمەن ئاماژە بەوە دەكەن، كە لە باشوور و خۆرهەڵاتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی عەدەن شەڕ و پێكدادان لەنێوان چەکدارانی لیژنەكانی میللی و چەكدارانی حوسی قەوماوە و، لیژنەكانی میللی هەوڵی كۆنترۆڵ كردنی سەربازگەی لیوای 39ی زرێپۆشیان داوە كە پشتیوانی لە حوسییەكان دەكات.
شاهیدحاڵەكان باس لەوە دەكەن كە لە چواردەوری فڕۆكەخانەكە هەردوولا بە تۆپ و هاوەن یەكتری بۆردومان دەكەن.
لە شارەكانی باشووری یەمەن شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی پشتیوانی سەركۆمار مەنسووڕ هادی و چەكدارانی حوسی لەلایەك و عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەركۆماری لەسەركار لابراو و چەكدارانی جوداخوازانی باشوور لەلایەكی دیكەوە روو دەدات.