سياسەت, جيهان, عێراق

پلاسخارت: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەدر ئەرێنی بوو"

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت رایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەرێنی بووە.

Sarmand Hameed  | 05.08.2022 - نوێکردنەوە : 07.08.2022
پلاسخارت: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەدر ئەرێنی بوو"

Arbil

هەولێر - AA

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، جێنین هێنیس پلاسخارت رایگەیاند، کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ئەرێنی بووە.

پلاسخارت دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر کە لە ناوچەی حەنانە لە پارێزگای نەجەف بەڕێوەچوو، لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا.

نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بە ئەرێنی وەسف کرد و رایگەیاند " باسمان لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی ئێستای عێراق کرد".

پلاسخارت لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییھێنانی بە چەقبەستووی سیاسیی لە عێراق، لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ چەند سەرکردەی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەوە.

رۆژی دووشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٢، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

ھەروەھا رۆژی چوارشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٢، پلاسخارت لە بەغدا لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح کۆبووەوە.

دوێنێ پێنجشەممە، پلاسخارت لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری کۆبووەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın