ھەولێر
سەرۆکی دەستەی راوێژی شەبەک، سالم شەبەک، ئاشکرایکرد، بە بڕیاری مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پاسەوان بۆ گوندە شەبەکنشینەکانی سەر بە پارێزگای نە ینەوای دادەمەزرێ.
سەرۆکی دەستەی راوێژی شەبەک رایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکی ھەرێم بۆ ٣٠ گوندی شەبەکنشینی پارێزگای نە ینەوا، بۆ ھەر گوندێک ١٠ تا ١٥ پاسەوان لەسەر سلکی ئاسایش وپێشمەرگە دادەمەزرێن، ئەویش بەمەبەستی پاراستنیان لە ھەڕەشەی "تیرۆرستان".
سالم شەبەک گوتی "ھەرەشەکردن لە کوردانی شەبەکی پارێزگای نە ینەوا بەردەوامە و تائێستا ٤٨ کوردی شەبەک کوژراون و زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ ماڵیش ئاوارەی ناوچە کوردییەکان بوون".