شانلی ئورفا
سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی شانلی ئورفا(ŞUTSO) سەبری ئەرتەکین ئاماژەی دا، "پاکێچی دیموکراتیزاسیۆن ھاوکار دەبێت لە گەیشتن بە قەبارەی ھەناردەکردن بۆ ٥٠٠ ملیار دۆلار تا ساڵی ٢٠٢٣. بەبەرەوپێشچوون بەرەو ئەو ئامانجە بڕوامان وایە ئەم ھەنگاوە دەسکەوتی گەورەی بەدواوە بێت بۆ سەرمایەگوزارانی کەرتی پیشەسازی".
ئەرتەکین، لە راگەیەنراوێکی نوسراودا دەڵێ، پێویستە ناوەڕۆکی ریفۆم لە پاکێجەکەدا بەباشێ خوێندنەوەی بۆ بکرێت. ئەم پاکێجە ھەنگاوێکی گرینگە بۆ پێشخستن، دەوڵەمەند کردن و لابردنی کۆسپەکانی بەردەم تورکیا. بە ئامادەکردنی ئەم پاکێجە حکوومەت نمونەی بوێرییەکی گەورەی پێشانداوە.
ئاماژی بەوەشدا کە پێویستە ھەموو پێکەوە پشتگیری لەم خەباتە بکەین و گوتی، لەو بڕوایەدام پاکێجەکە ئابووری وڵات ببوژێنێتەوە.
گوتیشی پێویستە بڕیاری لابردنی کۆمەڵێک قەدەغە لە تورکیا، بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی بکرێ و بەم شێوەیە بەردەوام بوو:
"توانراوە بەشێوەیەکی بوێرانە بەسەر ئەو کێشانەدا بڕوات کە ساڵانێکی زۆرە وڵاتەکەمان بەدەستییەوە دەناڵێنێ. ئەرکی سەر شانمان تەنیا بەروپێشردنی ئابووری وڵات و بەرزکردنەوەی ئاستی گوزارانی نییە، بگرە دەبێ پاڵپشتی کردن بێ لەو گۆڕانکارییە دیموکراسییەی کە رێگە لەبەردەم پێشکەوتنێکی ھەمەلایەن دەکاتەوە. ئەم پاکێجە کوالیتی یموکراسییەت لە وڵاتەکەماندا بەرز دەکاتەوە، لەبەر ئەوە ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە. پاکێچی دیموکراتیزاسیۆن ھاوکار دەبێت لە گەیشتن بە قەبارەی ھەناردەکردن بۆ ٥٠٠ ملیار دۆلار تا ساڵی ٢٠٢٣. بەبەرەوپێشچوون بەرەو ئەو ئامانجە بڕوامان وایە ئەم ھەنگاوە دەسکەوتی گەورەی بەدواوە بێت بۆ سەرمایەگوزارانی کەرتی پیشەسازی".