Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
13 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2018
كه‌ركووك - AA
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، راكان سه‌عید جبوری تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌نگۆی ئه‌وه زۆره سه‌رپێچی زۆر كرابێت له ناوچه‌كانی باكوور له میانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق كه رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانیش كه‌مبووه. ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵبژاردنه‌كه له كه‌ركووك فرت و فێڵی تیادا كراوه و داوای كرد كه سندوقه‌كان له باره‌گای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌غدا بكرێنه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ته‌لاری پارێزگا رایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنه‌كه له كه‌ركووك فرت و فێڵی تیادا كراوه بۆیه داوا ده‌كه‌ین ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن و له‌وێ بكرێنه‌وه".
راكان سه‌عید جبوری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه باوه‌ڕیان به‌و سیسته‌می ده‌نگدان نییه به وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی و داوای كرد ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌كرێنه‌وه به ده‌ست ده‌نگه‌كانیان هه‌ژمار بكرێن نه‌ك به شێوازی ئه‌لیكترۆنی.
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ سه‌قامگیری كه‌ركووك و عێراق گرنگی زۆر له خۆی ده‌گرێت و گوتی: "سه‌قامگیری كه‌ركووك سه‌قامگیری وڵاته. له‌به‌رئه‌مه پێویسته به‌باشترین شێوه پارێزگاری له مافه دیموكراسییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركووك بكرێت".