وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەوادزەریف لە چوارچێوەی سەردانی خۆی بۆ وڵاتانی ناوچەکە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانوونی دووەم، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لە لایەن ژمارەیەک بەرپرسی عێراقییەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە جەوادزەریف لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق نوری مالكی، ئوسامە نوجەیفی و ھۆشیار زێباریکۆ ببێتەوە و باسی چەندین پرسی تایبەتی عێراق، پەیوەندیی نێوان تاران و بەغدا و ھەروەھا بارودۆخی پارێزگای ئەنبار بکەن.
بڕیارە جەوادزەریف لە گەڵ ھۆشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی ھاوبەش ساز بكەن.