سياسەت

وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

Hamit Hüseyin  | 17.07.2019 - نوێکردنەوە : 17.07.2019
وەزیری درەوەی رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

Arbil

ھەولێر - AA

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق، ماکسیم ماکسیمۆڤ کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ-ی گەیاندە سەرۆکی حکوومەت کە تیایدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ھەرێمی کوردستان خواستووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق ئامادەیی وەبەرھێنەرانی رووسیای دەربڕیووە بۆ سەرمایەگوزارییکردن لە ھەرێمی کوردستان.

هاوکات سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی رووسیا و خۆشحاڵی دەربڕین بە ئامادەیی رووسیا بۆ زیاتر وەبەرھێنانکردن لە ھەرێمی کوردستان، جەختیشی لەسەر گرنگیی ھەمەچەشنکردنی ئابووری ھەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی بایەخدان بە پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار. بە شێوەیەک کە چیتر ئابووری ھەرێمی کوردستان تەنها پشت بە سەرچاوەیەکی داھات نەبەستێت.

دەقی پیرۆزبایینامەی  سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا 

بەڕێز جەنابی مەسرور بارزانی  سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان

بەبۆنەی دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تکایە گەرمترین پیرۆزباییم قبوڵ بکەن. من دڵنیام وەرگرتنی ئەو پۆستە گرنکە رۆڵێکی کارای دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام وشایستە.

 پێمخۆشە لێرەدا ئامادەیی رووسیا دەربڕم بۆ بەھێزکردن وپێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کوردستانی عێراق .
ھیوای سەرکەوتن وتەندروستییەکی باشتان بۆ دەخوازم 

سێرگی لاڤرۆڤ 
مۆسکۆ 
١٠ ی تەمووزی ٢٠١٩

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن