توركيا, سياسەت, جيهان

وەزارەتى دەرەوەى توركيا هێرشەكەى ئەرمينياى بۆ سەر شارى بەردەى شەرمەزاركرد

وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە بارەى دووبارە بۆردومانكردنەوەى شارى بەردەى ئازەربايجان لەلايەن ئەرمينياوە، داواى لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد ناڕەزايەتى دەرببڕن.

Gökhan Varan  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 28.10.2020
وەزارەتى دەرەوەى توركيا هێرشەكەى ئەرمينياى بۆ سەر شارى بەردەى شەرمەزاركرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە بارەى دووبارە بۆردومانكردنەوەى شارى بەردەى ئازەربايجان لەلايەن ئەرمينياوە، داواى لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كرد ناڕەزايەتى دەرببڕن.

لەو راگەيەندراوەى كە لە وەزارەتى دەرەوەى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە لە دواى ئەو هێرشە دڕندانەى دوێنێی ئەرمينيا، دووبارە لە هێرشێكدا لە دەرەوەى ناوچەى پێكدادان لەگەڵ ئازەربايجان لە شارى بەردە گيانلەدەستدانى ٢١ كەس و برينداربوونى زياتر لە ٧٠ كەسى ديكەى لێكەوتەوە.

راگەيەندراوەكە، جەختى لەوەش كردووەتەوە كە پێويستە هاوسەرۆكانى گرووپى مينسك و كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ناڕەزايەتى و كاردانەوەى پێويست لەبەرامبەر ئەرمينيادا دەرببڕن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın